ڕوون میدیا
ئەندامێكی
لیژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی نوێنەران، دیارنەمانی بڕی 800 ملیۆن دۆلار لە وەزارەتی
دارایی عێراق ئاشكرادەكات .
ئەحمەد تەها ئەلروبەیعی
ئاشكرایدەكات "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا عەلی عەلاوی هەریەكە لە بەڕێوەبەری
گشتی باج و ژمارەیەك یاریدەدەر و بەڕێوەبەری دیكەی وەزارەتەكەی لەكارەكانیان دوورخستوەتەوە،
بەهۆی دیارنەمانی 800 ملیۆن دۆلار" .
بە وتەی ئەو
پەرلەمانتارە "دیارنەمانی ئەم بڕە زەبەلاحە لە پارە و لەناو وەزارەتی دارایی،
گەندەڵیی و ئابڕوچوون و كارەساتێكی گەورەیە و، پێویستە حكومەت وردەكاریی دیارنەمانی ئەو پارەیە لە وەزارەتی
دارایی ئاشكرا بكات"
دەشڵێت "پێویستە
لێكۆڵینهوه لهم دۆسیه ئاشكرا بكرێت و، ئاشكراببێت كە چۆن "800 ملیۆن دۆلار
له داهاتی باج دیارنهماوه كه یهكێكه له گهورهترین پرۆسەكانی گهندهڵی"
.
داواش لە لایەنە
پەیوەندیدارەكانی وەك دەستەی دەستپاكی و چاودێری دارایی و داواكاری گشتی دەكات هەموو
رێگەیەكی پێویست بگرنەبەر بۆ بەدواداچوونی ئەو دزیە گەورەیە و، گەڕاندنەوەی پارە
دزراوەكان و كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە بۆ هۆكارەكانی ئەم کارەساتە
داراییە."
ژمارەی خوێندراو : 572 جار