مەترسیەكانی جەنگی ئابوری چین و ئەمەریكا

25/08/2019

چین بە بڕی ٧٥ ملیار دۆلار بە ڕێژەی سەدا ٥% بۆ سەدا ١٥% باجی بەسەر زیاترلە ٥هەزار كاڵای ئەمەریكیدا سەپاند، لەبەرامبەردا ترەمپ باجی بە بڕی ٢٥٠ ملیار دۆلار و بەرێژەی سەدا٢٥% بۆ ٣٠% بەسەر كاڵا چینیەكاندا سەپاند

بڕیارە لە سەرەتای مانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵیشدا سزا بەسەر چیندا بسەپێنێت و بە بڕی ٣٠٠ ملیار دۆلار و بەڕێژەی سەدا ١٠% بۆ ١٥% باج بەسەر كاڵا چینیەكاندا بسەپێنێت، بەوەش قۆناغی شەڕی ئەمەریكا و چین وەك دووبەهێزترین ئابوری جیهان دەگاتە ئاستێكی مەترسیدار

كاریگەریەكانی سزاكان لەسەر ئابوری جیهان:

١- نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو لەبازاڕەكانی جیهاندا دادەبەزێت و پێشبینی دەكرێت بگاتە خوار ٥٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك

٢- نرخی زێر لە بازاڕەكاندا بەرزدەكاتەوە و ڕەنگە ئۆنسەی زێڕ بگاتە سەروی ١٦٠٠ دۆلار

٣- گەشەی ئابوری جیهان سست و لاواز دەكات و كەمی دەكاتەوە بۆ كەمتر لە سەدا٣% لە كاتێكدا چاوەڕوان. دەكرا نزیك بێتەوە لە سەدا٤%.

٤-دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە بازاڕە داراییەكانی جیهاندا كە ئێستا خۆی لە قەیرانێكی قوڵدایە و گرفت بۆ بازرگانی جیهان دروست دەكات

٥- بەهۆی سزاكان و بەردەوامی شەڕی ئابوری چین و ئەمەریكاوە ئەگەرێكی زۆر هەیە ئابوری جیهان توشی داڕمان بیت هاوشێوەی ساڵی ٢٠٠٨ .

٦- ئەم سزایانە لەسەر ئاستی سیاسی و سەربازی دۆخی ئێستای جیهان ئاڵۆزتر دەكات و ململانێكان توند تر دەكاتەوە.

لە ڕووی سیاسیشەوە بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر چیندا بۆ دۆناڵد ترەمپ خۆكوژی بوو چونكە ئەوە كاریگەری خراپی لەسەر ئابوری ئەمەریكا دەبێت كە ئێستا بۆخۆی لە قەیراندایە و نرخی شمەك و پێداویستیەكان بەرزدەكاتەوە ئەوەش ئاستی جەماوەری ترەمپ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لاواز دەكات.

 

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر

ژمارەی خوێندراو : 589 جار

هەواڵی زیاتر