وەزیری دارایی: پێش چەژن مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكەین

04/08/2019

 

شاخ پرێس:


وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێش جەژنی قوربان مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەکەن و دابەشكردنەكەش بەپێی ئەو لیستە دەبێت كە پێشتر مووچەی پێ دابەشكراوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند: "بەپێی سیولەی بەردەستمان هەوڵدەدەین پێش جەژنی قوربان مووچە دابەشبکەین و لەو ماوەیەدا فریای هەر چەند وەزارەت بكەوین، مووچەکەیان دەدەین". 

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد "دابەشكردنەكە بەپێی ئەو لیستە دەبێت كە پێشتر مووچەی پێ دابەشكراوە".

دابەشكردنی مووچە لەم مانگەدا رۆژێك پێشخراوە. لە ئەمڕۆ یەكشەممە 4-8-ەوە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات، سەرەتا مووچەی دیوان ‌و لیواكان دابەشدەكرێن ‌و دواتر مووچەی یەكەكانی 70‌و 80 ‌و دوای ئەوانیش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە 881ملیار دیناری بۆ مووچە پێویستە لەو بڕە 453 ملیار دیناری حكومەتی عێراق ‌و 378ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان دابینی دەكات، ئەوەی دیكەش لە داهاتی ناوخۆ دابین دەكرێت.

ژمارەی خوێندراو : 375 جار

هەواڵی زیاتر