شاخ پرێس:
لقی هەولێر بانكی ناوەندی عێراق هۆكاری دابەشنەكردنی موچەی بەشێك لە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات و دەڵێت "پارەی پێویست لەبەردەست نەبووە تا بیدەینە وەزارەتی دارایی هەرێم" .
عابد مزوری بەرِێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی رِایگەیاندووە "هیچ برِە پارەیەكیان لەبەردەست نەبووە تا بیدەنە موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران" .
دەشڵێت "تا ئێستا بەغدا پارەی فەرمانبەرانی نەناردوو و ناشزانین كەی دەینێرێت" .
دواكەواتنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە بۆ هەرێم، بۆتە دیاردە و هەموو مانگێك لەگەڵ نزیكبوونەوەی ناردنیدا، فواد حسێن وەزیری دارایی گەشتی دەرەوەی وڵات دەكات و، لەوبارەیەوە پەرلەمانتارێك بە شاخ پرێسی رِاگەیاندبوو "فواد حسێن هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پارەیە، چونكە ئەوەندەی بە ئاسمانەوەیە ئەوەندە لەسەر زەوی نیە و لە وەزارەت دەوام ناكات" .
بەوتەی بەرِێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق، بەشێك لە وەزارەتەكانی عێراقیش موچەیان وەرنەگرتووە و دابەشكردنی كەوتۆتەوە دوای جەژنی قوربانی پیرۆز .
ژمارەی خوێندراو : 323 جار