بەڕێوەبەری نوسینگەی نوسینگەی مەسعود حەیدەر بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە پشکی پارتیی، بەفەرمانی دەستەی نەزاهەی عێراق دەستگیركراوە.
بەپێی زانیارییەکان، دەستگیركردنی بەڕێوەبەری نوسینگەكەی مەسعود حەیدەر پەیوەندی بە وەرگرتنی بەرتیلەوە هەبووەو لە ئێستادا لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
ئەو بڕە پارەیەی كە دەستەی نەزاهەی عێراق گومانی لەسەر هەیە لەو كەیسەدا نزیكەی (5) ملیۆن دۆلارە.
#روون_میدیا زانیوێتی، زیاتر لە مانگێکە مەسعود حەیدەریش لە بەغدا هەڵاتووە و گەڕاوەتەوە هەولێر .
زانیارییەکانی روون میدیا باسلەوەدەکەن، بەڕێوەبەری نوسینگەکەی مەسعود حەیدەر لە لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە هەرچی کردووە بە ئاگاداریی مەسعود حەیدەر بووە.
مەسعود حەیدەر لەلایەن دەستەی نەزاهەی عێراقەوە قەدەغەی جونەدەرەوەی عێراقی خراوەتەسەر و ئەگەری زۆرە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکرێت .
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 100 جار