فازڵ نەبی، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق:
ئەو ٣٦٥ کارتەی بانکی TBI ناردویەتییەوە، تەوتین نیە بەڵکو کردنەوەی هەژماری بانکیی ئاساییە وەک هاوڵاتیی .
قاەم لەگەڵ بەرپرسانی بانکی TBI کرد، ئەوان دەڵێن ئەو ناوانەی وەزارەتی دارایی دەیاننێرێت، تەوتین نیە بەڵکو تەوتین دەبێ ناوی وەزارەتێک بەتەواوی بنێردرێت .
بەغدا سورە لەسەر تەوتین بەوشێوەی لە بڕیاری دادگای فیدراڵییدا هاتووە، ئەمەی هەژماری من دەیکات جیایە لەو تەوتینەی بەغدا داوایدەکات .
هەتا کێشەی هەژماری من و تەوتین چارەسەر نەکرێت، دواکەوتن و نەناردنی موچە بەردەوامدەبێت .
چاوەڕێدەکرێت ئەمجارەش بەغدا کارئاسانیی بکات و موچەی مانگی پێنج رەوانە بکات، بەڵام ئەمە تاسەر نابێت .
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 56 جار