بەغدا لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە داهاتی هەرێم و لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكان، دەنێرێتە هەولێر
#روون_میدیا
میدیای پارتی ڕایگەیاندووە "بڕیارە سبەی شاندێکی دیوانی چاودێری داریی عێراق سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی "چوار و پێنجی" هێزە ئەمنیەکان و خەرجی و داهاتی "سێ" مانگی هەرێمی کوردستان بکەن"
دەشڵێت "دوای تەواوبوونی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری ناوەکان بە کۆد بنێردرێت بۆ بەغدا بۆ ئەوەی مووچەی "دوو" مانگی هێزە ئەمنیەکان بنێردرێت، لەگەڵ وردبینی لە داهات و خەرجیەکانیش تەواو کرا، ڕاپۆرتەکە دەدرێتە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان" .
ئاماژەیبەوەشكردووە "سبەی شاندەکە دەگەنە هەولێر و ڕۆژی یەکشەممە دەست دەکەن بە کارەکانیان" .
ژمارەی خوێندراو : 77 جار