هۆشداریی تۆماركردنی سكاڵایەتی دیكە لەسەر حكومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵیی دەدرێت

08/06/2024

سامی ئەتروشی، ئەندامی پێشوی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگی ئەمریكا:
دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هێزەئەمنییەکان بەڕاستی خەتای هەرێمی کوردستانە .
ئەگەر هەرێم ئیلتیزامی بکردایە بەڕێککەوتنەکانی لەگەڵ عێراق، ئەوا خۆی ئەوا دەیتوانی سکاڵا تۆمار بکات سەبارەت بەبەشە بودجە و موچەی هەرێم، هەروەک ئەوەی سەرۆکوەزیران سکاڵای لەسەر کورسی پێکهاتەکان کرد و مافەکەیان بۆ گەڕایەوە.
هەرێمی کوردستان بەپلان کارناکات، وامامەڵە دەکات کەبەشێکە لە دەرەوەی بەغداد و چەند پێبکرێت لەگەڵ بەغداد ڕێکناکەوێت و ئیلتیزام ناکات، ئەگەر موچەش بەبڕیاری دادگای فیدراڵی نەبووایە بڕوای بەوە نەبوو بچێتە بەغداد"
ئەگەر سەرۆکوەزیرانی هەرێم پەلە نەکات لەکەمکردنەوەی باج لەسەر هاووڵاتیان، ئەوا باوەڕم وایە سبەی کۆمەڵێک هاووڵاتی دەچنە بەغداد سکاڵا لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمار دەکەن لەسەر بابەتی باج و ڕسومات، ئەوکاتیش بڕیارێک لەدادگای فیدراڵی دەردەچێت دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
نازانم بۆ دەبێت ئێمە خەڵکی خۆمان فێر بکەین بچن دژی هەرێم قسە بکەن لەبەغداد.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 54 جار

هەواڵی زیاتر