ئێـران بــەڵگە فیلمـێكی گرنـگ لەسـەر توشبوونی ناتانیاهۆ بە نەخۆشیی دەرونیی بەرهەمدەهێنیت

08/06/2024

"ئەمڕۆ پەخشدەكرێت"
ئێـران بــەڵگە فیلمـێكی گرنـگ لەسـەر توشبوونی ناتانیاهۆ بە نەخۆشیی دەرونیی بەرهەمدەهێنیت
#روون_میدیا
بۆیەكەمجار لەسەر ئاستی جیهان، میدیای ئێران فیلمێكی بەڵگەنامەیی لەسەر توشبوونی بنامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی قەوارەی زا*یۆنی بە نەخۆشیی دەرونیی، بەرهەدەهێنێت .
ئاژانسی هەواڵی میهر ڕاپۆرتێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردوەتەوە كە تیایدا هاتووە "فیلمە بەڵگەنامەییەكە لە دوو بەش پێكهاتووە و ناوی (فیلمی بەڵگەنامەیی شێتبوونی ناوكیی)ـە و ئەمڕۆ هەینی لە كەناڵی سێی تەلەفزیۆنی ئێرانەوە پەخش دەكرێت" .
بەڵگەفیلمەكە لەلایەن هونەرمەندی ئێرانیی (موجتەبای میناوەند) كاری دەرهێنانی بۆكراوە و لە بەرهەمهێنانی هونەرمەندی ئێرانیی (موحسین كەریمیان)ـە كە تیایدا لەڕێگەی خستنەڕووی چەندین بەڵگەنامەی پزیشی دەریدەخات، كە ناتانیاهۆ نەخۆشی دەرونیی هەیە و باری دەرونی تەواو نیە .
محەمەد سەرفیی، سەرنوسەری رۆژنامەی (طهران تايمز) بە ئاژانسە ئێرانییەكەی وتووە "مانگی ئۆكتۆبەری ڕابردوو ڕاپۆرتێكمان لەبارەی دۆسێی پزیشكیی ناتانیاهۆ بڵاوكردەوە، كە لەو ڕاپۆرتەدا بەپێی بەڵگەنامەی گرنگ ئەوەمان سەلماندبوو كە ناتانیاهۆ باری دەروونی تەواو نیە و نەخۆشە و بۆ ئەو پۆستە ناگوجێت كە ئێستا پێیدراوە" .
لەو بەڵگە فیلمەدا، یەكێك لە ئەندامانی حزبەكەی (یائیر لابید) سەرۆكی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی قەوارە كاتییەكە، دۆسێیەكی پزیشكیی ناتانیاهۆ و ژنەكەی دەخاتەڕوو و دەڵێت "ناتانیاهۆ و ژنەكەی ناتەواون و هیچكامیان بۆ وەرگرتنی پۆستی حكومیی شیاونین" .
دوای چەند مانگێگ بەسەر خستنەڕووی ئەو بەڵگەنامانەدا، دادگای قەوارە كاتییەكە داخڵی ئەو پرسە بوو، بەڵام دەسەڵاتی دادوەریی ڕژێم ڕێگەی نەدا لێكۆڵینەوە بكات، بەپاساوی ئەوەی لێكۆڵینەوە لەو دۆسێیە، ئاسایشی نەتەوەیی قەوارەی زایۆنی دەخاتە مەترسییەوە .
#بەڵگە_فیلم #ئێران #ناتانیاهۆ #شێتبوون #نەخۆشیی_دەرونیی

ژمارەی خوێندراو : 19 جار

هەواڵی زیاتر