لە ڕاپۆرتی لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە "لەكاتێكدا دوو كەتیبەی سەربازیی ناوچەكەیان دەپشكنی، كەوتونەتە ناو كەمینێكی ح"ەم"اس"ەوە و بەوهۆیەشەوە پێنج سەرباز كوژراون و 14 ی دیكە برینداربوون كە برینی دوانیان زۆر سەختە و برینی ئەوانەی دیكەش مامناوەندە" .
ئەو هێزە زای"ۆنییەی كەوتووەتە ناو بۆسەی ق"ەس"ام"ەوە، كەتیبەی "97 نەتساح یەهودا" سەربە لیوای "كەفیر" و بەپێ لەوناوچەیەدا ڕۆیشتوون، لەگەڵ گەیشتنیان بە ناوچەی كەمین كە پێشتر بۆمبڕێژكراوە، لە دورەوە لەلایەن جەنگاوەرانی ق"ەس"ام تەقێنراوەتەوە.
ڕاپۆرتەكە ئاماژەیبەوەكردووە "لەكاتی هەوڵدان بۆ ڕزگاركردنی بریندارەكان و گواستنەوەی تەرمی كوژراوەكان لەناوچەی رووداوەكە، چەكدارانی ح"ەم"اس دەستڕێژی گولەیان لەو هێزەش كردوە كە بۆ فریاگوزاریی گەیشتوون، ئەوەش بووەتە هۆی ئاڵۆزتركردنی پرۆسەی فریاگوزاریی و گواستنەوە" .
لەدوای ڕووداوەكە، سوپای زای"ۆنیی وێنەی سەربازە كوژراوەكانی بڵاوكردەوە كە یەكێكیان پلەدارێكی گەورەیە
ژمارەی خوێندراو : 5 جار