پزیشكیان بە سایتی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی وتووە "ئێمە كێشەمان لەگەڵ دانوستان نیە، بەڵام ئەو كارەساتەی قەوارەی زایۆنیی لەناوچەكەدا دروستیكردووە، ئێرانی خستە دۆخی شەڕەوە" .
دەشڵێت "لەڕێگەی هێرش بۆسەر كۆبوونەوەیەك كە خۆمی تێدابووم، ئیسرائیل هەوڵیدا تیرۆرم بكات، بەڵام شكستیهێنا، لەم هەوڵە شكستخواردووەشدا دەستی ئەمریكای تێدانەبوو" .
سەرۆك كۆماری ئێران ڕاشیگەیاندووە "هیوادارین دوای تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، بتوانین بگەڕێیینەوە بۆ دانوستانەكات، بەڵام مەرجێكی هەیە، ئەویش متمانەیە بە پرۆسەی دانوستان و ڕێگەنەدان بە قەوارەی زایۆنیی كە جارێكی دیكە لەكاتی دانوستانەكاندا شەڕ و ئاژاوە هەڵبگیرسێنێت".
ژمارەی خوێندراو : 6 جار