دڵشاد ئەنوەر
ئەمەریکا بە چڕی لەخەتە، داوا دەکات ڕێکبکەون، زمانی ئەمەریکا شەرقی نییە، بەڵکو زمانێکی دبلۆماسی نەرمە، بەڵام هەر لایەک لاساری بکات، باجەکەی دەدات…
عێراق رەشنوسێکی پێشکەشکردووە، ئەمە ناوەڕۆکەکەیەتی، ڕەنگە ڕای ئەمەریکای لەسەر بێت:
یەکەم؛ تەوتین
دووەم؛ لەسەدا پەنجای داهاتی ناوخۆی هەرێم..
سێهەم؛ داهاتی نەوتی هەرێم نزیکەی سێسەد هەزار بەرمیل نەوتە، گشتی بۆ عێراق، گوایە 45 هەزاری دەگێڕنەوە بۆ هەرێم .
ئەمەریکا بۆچی فشار دەکات؟
ئەمەریکا فشار دەکات ، تا نەوت لە ڕێگەی جەیهانەوە هەناردە بکرێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە نەوت بەقاچاخ نەبرێتە ئێران.
فواد حسێن پیاوێکی سیاسییەو نوێنەری پارتیشە، تەلمیحێکی دا، ئەو لە دۆخەکە تێدەگات، بەڵام ئەوانیتر تێ ناگەن.
هەرێم ژیر بێت ڕێکدەکەوێ، ژیر نەبێت بەلاوازتر دەبرێتە سەر مێزی گفتووگۆو، ئەو هێزەشی چەند شەوە ئاماژەی پێدەکەم کۆ دەکرێتەوە، دەهێنرێتە سەر سەرچاوە نەوتییەکان، واتە ئێستا دۆخەکە وەکو سەردەمی 16 ی ئۆکتۆبەرە، چۆن هەرێم ملەجەڕەی کرد، دواتر لاوازتر کرا.
وەک سەرەتا ئاماژەم پێکرد، لە ئێستاوە تا 12 ی نیوەڕۆی سبەی، گفتووگۆی چڕی پشت پەردەی ناراستەوخۆ لە ئارادایە، با بزانین. چی دەبێت.
ژمارەی خوێندراو : 5 جار