جەنگە ساردەکەی نێوان دەباشان و لالەزار.

13/06/2024

جەنگە ساردەکەی نێوان دەباشان و لالەزار.
دوو رۆژە کارمەندە ئایتییەكانی نزیك لە لالەزار پەیجی فەرمی كەناڵ هەشتیان داخستووە بە بیانووی كۆپی رایتەوە.
دوو رۆژە رۆژنامەنووس و ئایتییەكانی هەردوولا لە گفتوگۆدان، بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە 30پاسەوانی لالەزار سەنگەریان بەرەو دەباشان گواستەوە، هەموویان لە هێزە 100كەسیەكەی رێبوار حامید حاجی غالی بوون لەلالەزار، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لالەزارەوە سەنگەریان گواستەوە بۆ دەباشان.
زانیارییەكان لەلالەزارەوە باس لەوە دەكەن بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەستیان بە جوڵەكردووە لەناو پاسەوانەكان، بۆیە ژمارەیەك پاسەوان چەكەكانیان لێوەرگیراوەتەوە و ئیزن دراون و رۆیشتوون بەرەو دەباشان.
لە دەباشانیش دەڵێن، ئەو هێزە زۆربەی پاسەوانەكانی لالەزارە وازیان هێناوە گەڕاونەتەوە بۆناو یەكێتی.
#لالەزار #دەباشان #روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 58 جار

هەواڵی زیاتر