عەباس عێراقچی لە
لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی شهرق ئەلئەوسەت لهبارهی دانوستان لهگهڵ ئهمریكا
ڕایگەیاند، "ئامادەین بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، بەمەرجێک
ئەمریکیەکان دڵنیامان بکەنەوە کە لەکاتی دانوستانەکاندا هیچ دەستدرێژییەکی سەربازی
دەست پێناکەن، پێویستە دڵنیابین لەوەی کاتێک دێنە سەر مێزی دانوستان، ئەوا دێنە
دانوستانێکی دادپەروەرانە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردولا بکات و لەسەر
بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بنیات بنرێت".
ئاماژهی بهوهشكرد،
"تاران هەروا ئامادەیە بۆ دانوستانی دادپەروەرانە سەبارەت بە بەرنامە
ئەتۆمیەکەی، لە ئێستادا دانوستان لەگەڵ هەرسێ وڵاتی ئەوروپی و ئاژانسی نێودەوڵەتی
وزەی ئەتۆمی بۆ دیاریکردنی چوارچێوەیەکی نوێ بۆ دانوستانەکان لە ئارادایە".
عێراقچی وتیشی،
"ئێمە هەرگیز لە هیچ کاتێکدا مێزی دانوستانمان بەجێنەهێشت، ئێمە لە دڵی
دانوستانەکاندا بوین کاتێک ئیسرائیل هێرشی کردە سەرمان و ئەمریکاش بەشداریی کرد،
بۆیە هەر دانوستانێکی نوێ، ئەگەر بێتە ئاراوە، بە دڵنیاییەوە وەک دانوستانەکانی
پێشو نابێت، چەندین جار جەختم لەوە کردوەتەوە کە هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە
دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتوە".
سەبارەت بە لوبنان،
عێراقچی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە
ناکات، بەڵکو "بۆچون و هەڵوێستەکانی خۆی دەردەبڕێت، وەک ئەوانی دیکە".
هەروەها وتی، "پرسی چەکەکانی حزبوڵا لە ئەستۆی خودی حزبەکە و حکومەتی لوبنانە
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی پلانی چەکداماڵینی حزبوڵا 100% ئیسرائیلییە".
لهبارهی ههڕهشهكانی
داخستنی گهروی هورمز، وهزیری دهرهوهی ئێران وتی، سیاسهتی فهرمی ئێران
"زۆر ڕونه" و داوای ئارامی ناوچهی كهنداو دهكات، ئێران وڵاتێکی
بەرهەمهێنەری نەوت و هەناردەکارە و ئابورییەکەی تاڕادەیەکی زۆر وابەستەی نەوتە،
هەر لەبەر ئەو هۆکارەش دەیەوێت کەشتیوانی بۆ هەموان ئازاد بێت.
ژمارەی خوێندراو : 34 جار