نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی و بەغدا دەکات

1 رۆژ پێش ئێستا

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ئەمڕۆ سێشەممە (26ی ئابی 2025) ئاشکرای کرد، بەم نزیکانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی هەردوو شاری سلێمانی و بەغدای پایتەخت دەکات.
سەرچاوەکە بۆ بەغداد تودەی ڕوونیکردەوە، "بارزانی سەرەتا سەردانی شاری سلێمانی دەكات و مەبەستی سەردانەكەش  هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمان کوردستان. بڕیارە لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی کۆببێتەوە، دیارترینیان بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەكیتی".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، "دواتر نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرکردەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە،  بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم".

ژمارەی خوێندراو : 283 جار

هەواڵی زیاتر