شاری غەززە و ناوچەکانی دەوروبەری بە فەرمی توشی برسێتی بەهیز بوون

4 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕێکخراوی چاودێری برسێتی جیهانی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، شاری غەززە و ناوچەکانی دەوروبەری بە فەرمی توشی برسێتی بەهیز بوون ڕۆژ بەڕۆژ برسیەتی پەرە دەسێنیت و مندالان لە برسا دەمرن.
بۆ ڕێگرتن لە قڕكردنی خەڵك بەهۆی پرسیەتییەوە  پێویستە فشارەکان لەسەر قەوارەی زایۆنی زیاد بكرێ بۆ ئەوەی ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی یارمەتی مرۆیی زیاتر بۆ ناو غەززە
ڕێکخراوی چاودێری برسێتی جیهانی نەتەوە یەکگرتوەکان له‌ ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، نزیکەی 514 هەزار کەس واتا نزیکەی چارەکێکی دانیشتوانی کەرتی غەززە بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئەیلول ژمارەکە بۆ 641 هەزار کەس بەرزبێتەوە. 
ئەمە بۆ  یەکەمجارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  حالەتی برسیەتی لەو شیوەیە ڕابگەیەنریت، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، برسێتی "کارەساتێکی دروستکراوی مرۆڤە، شەرمەزارییەکی ئەخلاقییە و شکستی مرۆڤایەتی خۆیەتی".

لە ئێستادا دەسپێشخەرییەك كراوە لە لایەن 21 ڕێکخراوی فریاگوزاری و دەزگای ناوچەیی نەتەوە یەکگرتوەکان ، بە فەرمی برسیەتیكی توندیان لە غەززە راگەیاندووە.

لەبەرامبەردا قەوارەی زایۆنی سەرپێچیکردنی ئەو ڕاستیە دەكات كە ئەو رێكخراوانە رایانگەیاندووە  ، قەوارەی زایۆنی پێێ وایە كە برسیەتی وەك چەك بەكار دەهێنرێت  بۆ بەرگریكردن لە حەماس.
لەلایەکی دیکەوە سعودیە ڕایگەیاندوە، ئەوەی ڕێکخراوی چاودێری برسێتی جیهانی نەتەوە یەکگرتوەکان  رایانگەیاندوە  " پەڵەیەکی ڕەشە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، بۆیە پێویستە دەستبەجێ دەستوەردان بكات بۆ کۆتاییهێنان بە برسێتی".

ژمارەی خوێندراو : 36 جار

هەواڵی زیاتر