یەکەم جارە بۆ گواستنەوەی حاجیان هێڵێکی ڕاستەوخۆ لە فرۆکەخانەی تائیف بۆ فرۆکەخانەی عێراق کرایەوە

23/06/2024

دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، بۆ گواستنەوەی حاجیان، هێڵێكی راستەوخۆیان لە فرۆكەخانەی تائیف لە سعودیە بۆ فرۆكەخانەكانی عێراق كردوەتەوە.
دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، سامی مەسعودی، سەرۆكی دەستەكە بە ئامادەبونی محەمەد سەمیر نەقشبەندی، كونسوڵی گشتیی عێراق لە شاری تائیف لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە رێككەوتون بۆ دانانی ئەو هێڵە راستەوخۆیە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆكی دەستەكە سەرپەرشتیی یەكەم گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی لە فرۆكەخانەی تائیفەوە بۆ فرۆكەخانەكانی عێراق كردوەو، ئەمەش یەكەمجارە بۆ گواستنەوەی حاجیان ئەو رێكارە بگیرێتەبەر.
#روون_میدیا #حەج #عێراق

ژمارەی خوێندراو : 34 جار

هەواڵی زیاتر