سەرۆككۆماری نوێێ ئێران: هەموومان گەلی وڵاتێكین

06/07/2024

مەسعود بزیشكیان سەرۆكۆماری نوێێ ئێران:

ـ هەموان برای ئێمەن و دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەین
-هەموومان گەلی ئەم وڵاتەین و دەبێ بۆ بەرەوپێشبردنی وڵات، سوود لە توانای هەمووان وەربگرین.
- نەریتخوازان برای ئێمەن و تەنیا ناکۆکیمان لەسەر دەسەڵاتە، ئەگەر بۆ رەزامەندیی خودا کار بکەین، شەڕمان نابێت.

سەعید جەلیلی، رکابەری شکستخواردووی مەسعود پزیشکیان:

- کەسێک کە هەڵبژێردراوی خەڵکە، دەبێ رێزی لێ بگیرێت و بە هەموو توانامان هاوکاریی بەرەوپێشچوونی بکەین'.

 

موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران

لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکەدا کە رۆژی هەینی 05-07-2024 بەڕێوەچوو، سێ جار دەنگدان درێژ کرایەوە و تاوەکو کاژێر 12:00ی شەو (بەکاتی تاران) بەردەوام بوو، لە 30 ملیۆن و 573 هەزار و 931 دەنگ، پزیشکیان 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێنا و سەعید جەلیلیش بە 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگ، رکابەرییەکەی دۆڕاند.
سەرجەم ئەو کەسانەی وڵاتینامەی ئێرانیان هەیە و تەمەنیان سەرووی 18 ساڵ بوو، واتا بەر لە 05-07-2006 لەدایک بوون، مافی دەنگدانیان بۆ گەڕی دووەمی 14ـیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران هەبوو.

ژمارەی خوێندراو : 313 جار

هەواڵی زیاتر