محه‌مه‌د عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڤێتێرنه‌ری له پارێزگای زیقاڕ :
- لە پاریزگای زیقار تا بە ئەمرۆ چوار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و 26 توشبوی تای خوێنبه‌ربونیان
تۆماركردوه
- زۆرترین توشبوو لە قه‌زای شه‌تره‌ی پارێزگاكەیە و توشبووی تر له ناوچه جیاوازه‌كاندا هەیە
- ژماره‌ی
حاڵه‌ته‌كانی تای خوێنبه‌ربون گه‌یشته 26 حاڵه‌ت، له‌گه‌ڵ چوار حاڵه‌تی
گیانله‌ده‌ستدان، كه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاری زیقاڕ تۆماركراون و
زۆرتریین حاڵه‌تیش كه نۆ حاڵه‌ته له پارێزگای شه‌تره‌یه.
- رێكاره‌كانمان وه‌ك ڤێتێرنه‌ری ده‌ستپێكردوه كه پشكنین بۆ شوێنه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ین
- رێكاره‌كانمان وه‌ك ڤێتێرنه‌ری ده‌ستپێكردوه كه
پشكنین بۆ شوێنه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ین و تیمه‌كانیشیمان به‌سه‌ر ناوچه
جیاجیاكانی پارێزگای زیقاڕ دابه‌شكراون
- له‌ڕێگه‌ی 21 تیمه‌وه ده‌رمانڕێژی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌كه‌ین
به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی مانگا و گامێشیان تێدا به‌خێو ده‌كرێت و
مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌یان پێده‌درێت
- ئاژه‌ڵه‌كانی مه‌ڕ و بزنیش
ده‌كرێنه ناو حه‌وزی تایبه‌ت به‌مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌وه
- ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیداری له
سه‌رۆكی شاره‌وانی یان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه، بۆ گه‌مارۆدانی ناوچه‌ی
زیانلێكه‌وتو و ڕێگریكردن له چونه ژوره‌وه و ده‌رچونی ئاژه‌ڵ و
هه‌روه‌ها فرۆشتنی گۆشت له‌و شوێنانه‌ی په‌تاكه‌یان تێدا بڵاوبۆته‌وه.
ژمارەی خوێندراو : 175 جار