ئەردۆگان: چەکی ناتۆ بە ئێمە نادرێت، بەڵام هەزاران بارهەڵگر بۆ پەکەکە دەنێردرێت

17/07/2024

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا:
 ئەو چەکانەی ئەندامانی ناتۆ بە ئەستەم بە تورکیای دەدەن، لای پەکەکە هەیە.
 رۆژانی 9-11ی تەممووز لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لە واشنتۆن رێکخرا. ناتۆ جارێکی دیکە ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە رۆڵی تورکیا بۆ ناتۆ شتێکە دەستی لێ هەڵناگیرێت.
 پەیامی خۆمان سەبارەت بە پیشەسازیی بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە ئەمریکا گەیاندووە، لە هەردوو بابەتدا هێشتا زۆر دوورین لەو هاوئاهەنگییەی خەونی ئێمەیە.
 ئەو چەکەی بە ئەستەم بە وڵاتەکەمان دەدرێت، سەیر دەکەیت لە پەناگەکانی تیرۆریستانەوە دەردەچێت. ئەوە ناژمێرم کە هەزاران بارهەڵگری پڕ لە چەک بۆ باڵی پە*کە*کەی سووریا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی دا*عش نێردراوە. روونە کە ئەوە لەگەڵ گیانی هاوپەیمانیی ئێمە و ناتۆ ناگونجێت.
 رێگە نادەن هیچ لایەنێک تورکیا لە گۆشەیەک قەتیس بکات، تورکیا وڵاتێکە بەهۆی پەیوەندییە جوگرافی، مێژوویی و ئابوورییەکانیەوە ناتوانرێت لە شوێنێکدا قەتیس بکرێت.
 بۆ ئێمە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانمان لە جیهانی رۆژئاوا چەندە گرنگ بێت، بەرەو پێشبردنی لەگەڵ ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای لاتینیش بە هەمان ئاست گرنگە. رێگە نادەین هیچ کەسێک ئێمە لە قاڵبی تەسکی خۆیدا بەند بکات.
 ئێمە نە لەپێناوی رۆژهەڵات پشت لە رۆژئاوا دەکەین و نە لەپێناوی رۆژئاواش رۆژهەڵات فەرامۆش دەکەین. بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان، لە دراوسێکانمانەوە دەستپێدەکەین و لەگەڵ هەمووان پەیوەندییەکانمان بەرەوپێش دەبەین.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 47 جار

هەواڵی زیاتر