هەر هێرشێکى قەوارەی زایۆنی بۆ سەر عێراق یان بەکارهێنانى ئاسمانەکەى بۆ هێرشکردنە سەر ئێران وەڵاممان دەبێت

6 رۆژ پێش ئێستا

ئەبوعەلى عەسکەری، وتەبێژى کەتیبەکانى حزبوڵاى عێراقى لە تۆڕی کۆمەڵایەتى ئێکس پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت:
هەر هێرشێکى قەوارەی زایۆنی بۆ سەر عێراق یان بەکارهێنانى ئاسمانەکەى بۆ هێرشکردنە سەر ئێران وەڵاممان دەبێت و نەک هەر هێرشدەکەینە سەر قەوارەی زا/یۆ/نی، بەڵکو هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لە عێراق و وڵاتانى ناوچەکە.
وتەبێژەکە نووسیویەتى، ئێمە دەستپێشخەرى جەنگى وزە ناکەین، بەڵام ئەگەر قەوارەی زایۆنی ئەو کارەبکات ئەوا جیهان رۆژانە 12 ملیۆن بەرمیل نەوتى لەدەست دەچێت، یەمەنییەکان کۆنترۆڵی بابولمەندەبیان لەژێردەستدایە و ئێرانیش تەنگەبەرى هورمز.
هەروەها جەختیشى کردووەتەوە لەو میانەیەدا هێرشدەکرێتە سەر چەند وڵاتێکى عەرەبیش کە پێشتر حکومەتى عێراقى بە فەرمی ناوى لێنابوون براخیانەتکارەکان.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 10 جار

هەواڵی زیاتر