هەڵویست یان پەڵەی ڕەش ؟

2 رۆژ پێش ئێستا

هەڵویست یان پەڵەی ڕەش ؟
#روون_میدیا
ئەم وێنەیەی دەیبینیت، گردبوونەوەی سەرانی وڵاتانی عەرەب و خۆرئاوایە .
ئامانجی گردبوونەوەكەیان بۆ ئیدانەكردنی هێرشكردنە سەر باڵەخانەی ڕۆژنامەی (چارلی ئیبدۆ)یە كە بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی كاریكاتێریی لەسەر پێغەمبەر موحەممەد (درودی خوای لەسەر بێت)، بێڕێزییەكی گەورەی بە مسوڵمانان كرد و ناڕەزایەتی گەورەی لە دونیادا لێكەوتەوە .
لە پاش بڵاوبونەوەی ئەو كاریكارتێرە و لە كاردانەوەی ئەو بێڕێزییەدا، هێرشكرایە سەر ڕۆژنامەكە و 12 كەس لەو ڕوداوانەدا كوژران .
ئەمە سەرانی خۆرئاوا و سەرانی كرێگرتەی عەرەبی لە فەرەنسا كركردەوە كە یەكێك لەوانە (بنیامین ناتانیاهۆ) سەرۆك وەزیرانی ڕژێمی زا*یۆنییە و بوونە پاڵپشت و پشتیوانی ئەو رۆژنامەیەی كە كاریكارتێری لەسەر پێغەمبەر موحەممەد (درودی خوای لەسەر بێت) بڵاوكردەوە .
ساڵێك زیاترە، ناتانیاهۆ و ڕژێمەكەی بە هەموو جۆرە چەك و موشەك و بۆمبێك، غە*زە وێران دەكات و خەڵكەكەی كۆمەڵكوژ دەكات،تا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار كەسی كۆمەڵكوژ كردووە و نزیك بە 95 هەزار بریندار و هەزاران ئینسان بێ سەر و شوێنكردووە .
بەڵام سەرانی دووڕووی خۆرئاوا و كرێگرتەی عەرەب، لە ئاستی ئەو تاوان و كۆمەڵكوژییەی خەڵكی بێگوناهی غە*زەدا كەڕ و كوێر و لاڵن .
هەرئەوەندەش نا، بەڵكو خۆرئاوا بە چەك و بۆمب و تەقەمەنی و، ڕژێمە عەرەبییەكانیش بە خۆراك و پۆشاك و پێداویستی دیكە هاوكاریی ناتانیاهۆ و ڕژێمەكەی دەكەن و، دەروازەكانی غە*زەشیان بەڕووی خەڵكە كارەساتبارەكەیدا داخستووە و ڕێگەنادەن هیچ خۆراكێكیش بچێتە ناو غە*زە و خەڵكی غە*زە لە برسا دەمرن و لەژێر بۆمب و موشەكەكانی خۆرئاوا بە بەرچاوی سەرانی عەرەبەوە بە كۆمەڵ، شە*هید دەبن .

ژمارەی خوێندراو : 11 جار

هەواڵی زیاتر