ئەردۆگان: هاوار و ناڵەی دایكانی غەزە دەبیستین

5 رۆژ پێش ئێستا

ئەردۆگان:
هاوار و ناڵەی دایكانی غەزە دەبیستین
غەزە پەڵەیەكی ڕەشە تەوێڵی مرۆڤایەتییەوە
چیتر دەستەوئەژنۆ دانانیشین و بینەری تاوانەكانی ڕژێمی زایۆنی بین
#روون_میدیا
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا:
ئەو كۆمەڵكوژییانەی ڕژێمی زایۆنی لە غەزە ئەنجامیداون، بووەتە پەڵەی ڕەشی ئابڕوچوون بە تەوێڵی مرۆڤایەتییەوە .
ئیسرائیل بەتەنها غەزە و لوبنانی نەكردوەتە ئامانج، بەڵكو ئاگرێكی هەڵگیرساندووە كە هەموو ناوچەكە دەگرێتەوە.
ناتوانین دەستەوئەژنۆ دانیشین و بینەری ئەو دۆخە بین و تاوانەكانی ئیسرائیل پشتگوێ بخەین .
پشتیوانانی ڕێكخراوی تیرۆریستی زایۆنیی كە ئەمرۆ ناوی لێنراوە (ئیسرائیل)، ڕویان ڕەش و دەستیان بە خوێنی هەزاران مرۆڤی بێتاوان سورە .
خەونەكانی ناتانیاهۆ و تاقمەكەی، دەبێتە كابوسێك و بەسەر خۆیاندا هەڵدەگەڕێتەوە .
هاوار و ناڵەی دایكانی غەزە دەبیستین كە مناڵەكانیان لەدەستدەدەن، بۆیە بەردەوامدەبین لە رسواكردنی تاوانەكانی ڕژێمی زایۆنی لەبەردەم جیهان .
هەرچی پێویست بێت لە ڕووی یاسایی و دیبلۆماسییەوە بۆ لێپێچینەوە لە ڕژێمی زا*یۆنیی لەسەر ئەو تاوان و كۆمەڵكوژییەی ئەنجامیداوە، دەیكەین .

ژمارەی خوێندراو : 10 جار

هەواڵی زیاتر