سوپای زایۆنی چووە ناو سوریا و بەشێك لە خاكی ئەو وڵاتەی داگیركرد

5 رۆژ پێش ئێستا

"شەڕەكە فراوانتر بوو"
سوپای زایۆنی چووە ناو سوریا و بەشێك لە خاكی ئەو وڵاتەی داگیركرد
#روون_میدیا
سوپای داگیركەری زایۆنیی چووە ناو خاكی سوریا و كەناڵی جەزیرەی قەتەریش دەڵێت "شاری (كودنە)ی لە نزیك (تەل ئەحمەر) لە خۆرئاوای شاری (قونەیتەرە)ی سوریا داگیركردووە" .
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەیبەوەشكردووە "سوپا تێكشكاوەكە بە شۆفڵ و حەفارەی سەربازییەوە چوونەتە ناو زەوییە كشتوكاڵییەكانی ئەو ناوچەیە، سەرەڕای داگیركردنی، هەموو ئەو زەوییانەشیان بە شۆڵ تێكداوە" .
ڕاشیگەیاندووە "دوای تێكدانی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ئەو بەشەی خاكی سوریا، مۆڵگەی سەربازییان تێدا جێگیركردوە و وەك بەشێك لە قەوارە كاتییەكە مامەڵەی لەگەڵ دەكەن" .

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر