حزبە کوردییەکانی ئێران: لە حزبی بەعس و پارتی و یەکێتیش موچەمان وەرگرتووە

18/07/2024

خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،:
 حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یان ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە ڕابردوودا مووچەیان هەبووە، چ لە پێش ڕاپەرین بێت کە ڕژێمی عێراق دابینی دەکرد، چ حکومەتی هەرێم واتە یەکێتی و پارتی دابینیان دەکرد تا ساڵی 2014ـش کە وەک هاوکاری دراوە، نەک وەکو مووچە کە بۆ حزبەکانی چوار پارچە ڕاست بووە.
 بۆ ئێمە و حکومەتی هەرێمیش جێگەی شانازی بووە، کە هاوکاری یەکتری بکەین بە تایبەت حکومەتی هەرێم هاوکاری خوشک و براکانی خۆی لە پارچەکانی تر کردبێت.
 بەڵام لە دوای قەیرانی دارایی هەموو هاوکاریەکان بڕاون، بەڵام وەک مووچە ئێمە وەک پارتی ئازادی هیچ مووچەیەکمان لەسەر هێزە ئەمنیەکانی نەبووە، تەنها هاوکاری بووە هەرچەندە ئێمە هاوکاری بە عەیبە نازانین.
 لە سەردەمی شەڕی دا*عشدا لە میحوەرەکاندا هاوشانی پێشمەرگەی هەرێم هاوکاری کراون و پێداویستییەکانی شەڕیان بۆ دابین کراوە.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 33 جار

هەواڵی زیاتر