ڕەئیسی و عەبدلهیان نەكوژراون

02/09/2024

لیژنەی لێكۆڵینەوە: ڕەئیسی و عەبدلهیان نەكوژراون
#روون_میدیا
دوای سێ مانگ لە ڕوداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری پێشوی ئێران و هاوەڵانی و گیانلەدەستدانیان، ئێران ئەنجامی كۆتایی لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەو ڕووداوە بڵاوكردەوە .
ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانیی ناوەڕۆكی ئەو ڕاپۆرتی لێكۆڵینەوەیەی بڵاوكردەوە كە لە 10 خاڵ پێكهاتووە .
ڕاپۆرتی كۆتایی لێكۆڵینەوەكە ڕەتیدەكاتەوە هیچ كەمتەرخەمییەك لە فڕۆكەكەی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێراندا بوونی هەبوبێت و دەڵێت "پشكنین بۆ هەموو بەڵگەنامەكان كراوە و دەركەوت كە هیچ كەمتەرخەمییەك لەوبارەیەوە بوونی نیە" .
لە راپۆرتی سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا هاتووە "فڕۆكەكە لە رێگەی خۆی لاینەداوە و هیچ هەڵە یان کەمتەرخەمییەک یان هێرشێک رووی نەداوە، بەڵکو رووداوەکە بەهۆی دەرکەوتنی لەناکاوی پەڵە تەمومژێکی چڕ لەسەر رێگەی هێلیکۆپتەرەکە روویداوە" .
پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، 19 ئایاری 2024 فڕۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران و 7 کەس لە یاوەرانی دوای هەستان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان و لە رێگەی چوون بۆ تەبرێز لە ناوچەی وەرزەقانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات کەوتەخوارەوە و هەر 8 کەسیان گیانیان لەدەستدا كە یەكێكیان ئەمیر حسێن عەبدلهیان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بوو .

ژمارەی خوێندراو : 24 جار

هەواڵی زیاتر