باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دوپاتکردەوە

04/09/2024

باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دوپاتکردەوە و وتوشیەتی وڵاتەکەی لەپەیوەندیدایە بۆ کۆتایی هێنان بە شەری غەززە.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ئالینا رۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبونەوە ،
لەکۆبونەوکەدا نوری مالیکی وتویەتی دوای دەرچونی هێزە هاوپەیمانەکان ،عێراق دەتوانێت پارێزگاری لەوڵاتەکەی بکات وپێویستی بەهێزە ئەمریکی و هاوپەیمانەکان نیە لەخاکەکەیدا بمێنننەوە، هەروەها باسی پرسی غەززە و کۆتایی هاتی جەنگیشی لەگەڵ ئەو باڵیۆزە ئەمریکیە کردوە،
لای خۆشیەوە ئەلینا رۆمانۆڤسکی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە هێزەئەمریکی و هاوپەیمانەکان عێراق دەپارێزن و بەئەرکی خۆیانی دەزانن و جەختی لە هاوپەیمانی زیاتر لەگەڵ عێراق کردۆتەوە، و لەسەرپرسی غەززەش وتویەتی کە ئەمریکا لە هەوڵدایە بۆ کۆتایی هێنان و وەستاندنی جەنگی غەززە.
ئەم کۆبونەوەیە لە کاتێکدا عێراق و گروپەکانی مقاوەمەی عێراق پشتگیری غەززە دەکەن و دەیانەوێت هاوپەیمانیان لەگەڵ ئەمریکا کۆتایی پیبهێنن کە ئەوولاتە لەسەرەتای جەنگی غەززەوە چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ قەوارەی زایۆنی دابیندەکات، هەروەها دەشیانەوێت سەربازەکانیان کە زیاتر لە ٢٥٠٠سەربازە لەخاکی عێراق بچنە دەرەوە.

ژمارەی خوێندراو : 122 جار

هەواڵی زیاتر