کۆشکی سپی: ڕاگرتنی شەڕی غەزە و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان نزیکە و ناکۆکییەکان زۆر کەمبونەتەوە

پێش 2 هەفتە

کۆشکی سپی ئەمریکا:
 ڕەشنوسی ڕێککەوتننامەکە، لە قۆناغی یەکەمدا تەئکید لە کشانەوەی ڕژێمی زایۆنی (ئیسرائیل) دەکاتەوە لە ناوچە نیشتەجێ چڕەکانی غەزە لەنویشیاندا میحوەری فیلادلفیا لە باشوری کەرتی غەزە
 پێشنیازەکە، دوورخستنەوەی ڕژێمی زایۆنیی (ئیسرائیل)ـە لە میحوەری فیلادلفیاوە بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی شاری رەفەح، ئەوەش ڕەگەزێکی سەرەکی ڕەشنوسی ڕێککەوتنەکەیە و نەگۆڕاوە .
 مەودای ناکۆکیی قەوارەی زایۆنی (ئیسرائیل) و حەماس هێندە کەمبوەتەوە کە بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەزە .
 لەوباوەڕەداین کە نزیکبوینەتەوە لە ڕاگرتنی شەڕ و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان .
 ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو ڕوویدا (مەبەستی دۆزینەوەی کەلاکی شەش دیلی زایۆنییە)، پێویست دەکات کە هەرچی زووە ئاگربەست ڕابگەیەندرێت و ئاڵوگۆڕی دیلەکان دەستپێبکات .
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 12 جار

هەواڵی زیاتر