دیموکراتەکان دەیانەوێت جۆبایدن لەڕکابەریکردن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بکشێتەوە

18/07/2024

دیموکراتەکانی ئەمریکا دەیانەوێت جۆبایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی هەڵبژاردنی داهاتوی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە لە کاندید بوون بکشێتەوە.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە چاک شومەر، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پیران و نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، فشار دەخەنە سەر جۆ بایدن، سەرۆک کۆمار بۆ کشانەوە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی،بەهۆی ترس لەشکست بەرامبەر کاندیدی کۆماریەکان کە دۆناڵد ترمپە.
میدیا ئەمریکیەکان ئەوەشیان بڵاوکردەوە سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پیران و سەرۆکی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران  داوای کسانەوەی بایدنی لە هەڵبژاردن ککردوە لەپێناو بەرژەوەندی حیزب و ولاتەکەی.
هەروەها ڕاپرسیەکانیش  دەریدەخەن بایدن  ناتوانێت شکست بە ترەمپ بهێنێت، ئەمەش دەتوانێت چانسی دیموکراتەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران شکست پێدەهێنێت.
لەگەڵ نارازیبونی دیموکراتیەکان ئەمرۆ هەوقاڵی توسبونی جۆبایدن بەکۆرۆنا و کەرەنتینەکردنی لەماڵەوە بڵاوکرایەوە،چاودێرانیش دەڵێن ئەمە پلانە و بەئامانجی دواخستنیەتی لە بانگەشەی هەڵبژاردن

ژمارەی خوێندراو : 28 جار

هەواڵی زیاتر