زایۆنییەكان چوار كۆمەڵكوژیی خوێناوی دیكەیان ئەنجامدا و ژمارەی قوربانییەكانیش 128 هەزار كەسی تێپەڕاند

20/07/2024

شەڕ و پەلاماری ڕژێمی زایۆنیی و ئەمریكا دژ بە غەزە پێی نایە ڕۆژی 288 ـەمینەوە، لە 24 سەعاتی رابردووشدا، زایۆنییەكان چوار كۆمەڵكوژیی دیكەیان لەناو خەڵكە بێ گوناهەكەی غەزە ئەنجامداوە .
وەزارەتی تەندروستی لە كەرتی غەزە ڕایدەگەیەنێت "لە 24 سەعاتی ڕابردوودا، تاوانبارانی زایۆنیی چوار كۆمەڵكوژیی دیكەیان لە ناوچەكانی كەرتی غەزە ئەنجامداوە و بەو هۆیەشەوە 37 كەس شەهید و 54 ی دیكەش برینداربوون" .
دەشلێت "ژمارەی شەهیدەكانی 9 مانگی شەڕی كۆمەڵكوژكردنی غەزە گەیشتە 38 هەزار و 919 كەس و بریندارەكانیش بۆ 89 هەزار و 622 كەس بەرزبوەوە كە زیاتر لە 70% ی قوربانییەكان ژن و مناڵن" .
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 28 جار

هەواڵی زیاتر