جۆبایدن نەخۆش نیە و بەهۆی فشارەکانەوە لە کاندیدی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کشایەوە

22/07/2024

جۆباید سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا،
لەچەند ڕۆژی ڕابردودا کۆشکی سپی رایگەیاند جۆبایدن توشی نەخۆسی کۆرۆنا بوە و لەماڵەوە کەرەنتینە کراوە،
ئەمەش رەخنەی هاوڵاتیانی ئەمریکی بەدوای خۆیدا هێناو داواکرا پشکنینەکانی بڵاوبکرێتەوە،
سەرچاوەیەکیش لەکۆشکی سپی ئەوەی ئاشکراکردوە کە بایدن نەخۆش نیە و کشانەوەشی پەیوەستبوە بەفشاری دیموکراتەکان کە پێیان وایە لەبەرامبەر ترمپی رکابەریدا سەرکەوتوونابێت،
هەروەها پرسی غەززە و هاوکاریەکانی بایدن بۆ قەوارەی زایۆنی وایکردوە پشتیوانی جەماوەری وڵاتەکە لەدەست بدات.
هەرچەندە ئەمریکیەکان پێیان وایە بە لاچونی بایدن لەسەرۆکایەتی ئەووڵاتە هاوکاریەکانی ئەووڵاتە بۆ قەوارەی زایۆنی دوەستێنرێت،
بەلام ئەمڕۆ ترەمپ هەڕەشەی لەحەماس کردوە و دەڵێت دەبێ دیلە ئیسرائیلیەکان رزگاربکەن ، بەپێچەوانەشەوە لەناوتان دەبەم.
ئەمریکا سپۆنسەری قەوارەی زایۆنی دەکات بە پێدانی چەک و تەقەمەنی و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی کەرتی غەززە

ژمارەی خوێندراو : 30 جار

هەواڵی زیاتر