عێراق دەیەوێت هێزە هاوپەیمانەکان لەوڵاتەکەی بکاتە دەرەوە

23/07/2024

عێراق دەیەوێت هێزی هاوپەیمانان لەخاکەکەی بچنە دەرەوە بۆ ئەو مەبەستەش لایەنە ئەمنیەکانی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کۆدەبنەوە و چارەنوسی ئەو هێزانە یەکلایی دەکەنەوە.
پنتاگۆنیش ڕایگەیاند:  له کۆبوونەوەی ههردوولا تاوتوێی ئهوه دەکهن کە چۆن ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ به ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق کۆتایی پێ دێت، هەنگاودەنێن بەرەو هاوبەشییەکی ئەمنیی دووقۆڵی هەمیشەیی.
لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش ئەمریکا هێزی هاوپەیمانەکانی ڕەوانەی عێراق کرد و دوای کۆتایی هاتنی داعشیش عێراق دەیەوێت هێزە هاوپەیمانەکان لەخاکەکەی بکاتە دەرەوە بەڵام ئەمریکا بەبیانوی بونی پاشماوەی داعشەوە رازی نەبووە هێزەکانی پاشەکشە پێبکات

ژمارەی خوێندراو : 41 جار

هەواڵی زیاتر