پاسەوانانی لقی پارتی لەسەر گومانی خۆیان تەقەیان کردوە

27/07/2024

بەرپرسی لقی سێی کەرکووکی پارتی : هێرشی تیرۆریستی كراوەتە سەر بارەگاكەمان
پۆلیسی كەركوك: پـاسەوانانی لقی پارتی لەسەر گومانی خۆیان تەقەیان كردوە
پاش ئەوەی لقی 3 ی كەركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیان كە درەنگانی شەوی رابردوو ،لەگەرەکی عەرەفەلەلایەن خەلكانی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی 3 كراوە کراوە ،
محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی کەرکووک پارتی سەبارەت بە رووداوەكە دەڵیت: کاتژمێر دووی بەرەبەیانی لە دیوی پشتەوەی بارەگای لق لە نێو گۆڕستان و ئەو باڵەخانەیەی هێشتا تەواو نەکراوە پەلاماری خاڵیکی پاسەوانی بارەگای لقیان داوە، بەڵام بەهۆی ئامادە باشی پاسەوانەکانەوە توانراوە بەرپەرچی توندی تەقە کەرەکان بدرێتەوە و شکست بە هێرش و پەلاماردانی بارەگای لق بهێنرێت. ئەمەش بە كردەیەكی تیرۆرستی دەزانین بۆسەر بارەگاكەمان
لەبارەی رووداوەكەشەوە پۆلیسی كەركوك راگەیەنراویكی بڵاوكردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە کاتژمێر ٢.٣٠ لە بەرواری ٢٧/٧/٢٠٢٤
لەلایەن ئاسایشی کەرکوکەوە ئاگادارکراینەوە لە بیستنی دەنگی تەقە لە نزیک گۆڕەپانێکی کرێکاران و کاتێک دەورییەکانی فریاکەوتنی تایبەتمەند و تاکتیکی و سوات و فریاگوزاری ڕوویان لە شوێنی ڕووداوەکە کرد بۆ شانەی ناوچەکە، بوو بۆیان دەرکەوت کە پاسەوانانی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە گومانی تەقەکردن تەقەیان کردووە، پێیان وابوە کە سێ دەوریە لە ناوچەی ئەوان نزیکن و ماوەی ٢٤ کاتژمێر چاودیری دەكەن، دوای ئەوەی هیزەكانی پۆلیس دەچنە شوینەكە هیچ گوللەیەکی بەتاڵ نەدۆزراوەتەوە و هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی نەبووە، هەروەها لە ئیستادا لە ئێستادا داوای سکاڵایان لە دژی کەس نەکردووە.

ژمارەی خوێندراو : 78 جار

هەواڵی زیاتر