دزی سەدە چاوپێکەوتن ئەنجامدەدات

پێش 3 هەفتە

نور زوهێر تۆمەتباری سەرەکی دزی سەدە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆبنی ئەنجامدەدات لە کاتێکدا عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە.
ئەو بازرگانە کەدزیەکەی ئەنجامداوە و لەئێستادا لەدەرەوەی وڵات دەژی  و چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیش ئەنجامدەدات ئەمەش وایکردوە شەقامی عێراقی و بەرپرسان تورەبکات.
دوای چاوپێکەوتنەکەشی دادگای تاوانەکانی تایبەتمەند بە دۆسیەکانی دژە گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەکە لە نور زوهێر و هەیسەم جبوری راوێژکاری پێشوی حکومەت دەرکرد. کە ئەو دوانە تۆمەتباری سەرەکین لە دزینی پارەی باجی هاوڵاتیان کە بە حکومەتیان داوە .
پێشتریش حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دووپاتی کردەوە کە بەم نزیکانە نور زوهێر لەگەڵ 30 تۆمەتباری دیکە دادگایی دەکرێت و لەوژمارەیەس تائێستا ٦کەسیان دەستگیرکردوە و عێڕاق چاوەرێیە تۆمەتبارەکانی تریش کە لەدەدرەوە وڵاتن رادەستی بکرێنەوە
دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بازرگانێک دەرکردوە کە تۆمەتباری سەرەکییە لە دزینی ٢ملیار و ٥٠٠ملیۆن دۆلاری باجی هاوڵاتیان و بەهۆی زۆری بری پارەکەشەوە بە دزی سەدە ناسراوە.
دۆسیەکە لە ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکراکرا و دوای دەستگیرکردنی نور زوهێر تۆمەتباری سەرەکی دۆسیەکە دەستگیرکرا بەڵام دواتر بەکەفالەت ئازادکرا ئەمەش وایکرد عێراق جێبهێڵێت و ئیستا لەدەرەوەی وڵاتە.

ژمارەی خوێندراو : 14 جار

هەواڵی زیاتر