ئەمرۆ، میخیل کاڤێلاشڤیلی سەرۆکی هەڵبژێردراوی
جۆرجیا وەک سەرۆکی نوێی جۆرجیا سوێندی یاسایی خوارد و لە شوێنی سالۆم زورابیشڤیلی
سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی لایەنگری یەکێتی ئەوروپا ، ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەندین هەفتەیە
ناڕەزایەتییەكان بەردەوامن لە دژایەتیکردنی دەستبەکاربوونی لە تفلیسی پایتەختی جۆرجیا.
زورابیشڤیلی، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی جۆرجیا، ڕایگەیاند
کە بە دەستبەکاربوونی کاڤێلاشڤیلی ، کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمارایەتی بەجێدەهێڵێت، بەڵام
جەختی لەوە کردەوە کە "تاکە سەرۆکی شەرعی" وڵاتەکەیە.
زورابیشڤیلی بە هەزاران خۆپیشاندەری لایەنگری یەکێتی
ئەوروپای وتووە: “هێشتا من تاکە سەرۆکی شەرعیم”، ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆشکی سەرۆکایەتی
بەجێدەهێڵم و لە تەنیشتتان دەوەستم، شەرعیەت و زانست و متمانەی ئێوە لەگەڵ خۆمدا هەڵدەگرم”.
کاڤیلاشڤیلی بۆ ماوەی ٥ ساڵ بوو بە سەرۆکی جۆرجیا
دوای ئەوەی ٢٢٤ دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی ٢٢٥ دەنگدەر بۆ سەرۆکایەتی وڵات كە پۆستێکی
فەخری دادەنرێت لە وڵاتێکدا کە سیستەمی پەرلەمانی هەبێت.
ژمارەی خوێندراو : 98 جار