سالار حاجی عەلی:- شارەزا لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند
( تا نزیک چلە کەش و هەوا کەم بارینی ڕوومان تێ دەکات)
لە 10ڕۆژی یەکەمی مانگی یەک یان نزیک 10 ڕۆژی مانگی یەک ڕێژەی بەفرو باران زۆر کەم دەبێتەوە
پێ ئەچێت درێژە بکێشێت بۆ نزیک چلەی زستان سەبارەت بە پلەکانی گەرما هەندێک جار لە ڕۆژدا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات و لە شەوانیش دا لە ناوچە شاخاویەکان دەچێتە نزیک سفر و ژێر سفر
بەپێی سایت و وێنەی نەخشە جیهانی یەکان کە تایبەت بەکەش و هەوا وا دەر ئەکەوێت ماوەیەک بەهۆی بەرزە پەستانەوە بەفرو باران ، (بارین)زۆر کەم بێتەوە .
ئەگەری دروست بووی خێرایی بای باکوریش هەیە .
ئەمەش لە کاتێک دا ئەوە دێت ڕێگر دەبێت لە هاتنی نزمە پاڵەپەستۆکان و شێی زەریا و دەریاکان بۆ سەر وشکانی بەڵام ئەگەری دروست بوونی ماوە کورت خەیان هەیە دەرگای نزمە پاڵەپەستۆ جار جار بکرێتەوە
بۆ نزیک 10 ڕۆژی یەکەمی مانگی یەکبۆ هاتنی شێی کەمی زەریا و دەریاکان هەور دروست بوون ئەگەری شەپۆلی بەفرو بارانی ماوە کورت ڕێژەی کەم بارین بۆ هەندێک ناوچەی جیا جیا
هەروەها لە 10ڕۆژی یەکەمی مانگی یەک بۆ ڕۆژەکانی تر بەدواوە کەشەکە وردە وردە بەرەو ئاسای دەچێتەوە
هاتنی نزمەپاڵەپەستۆکان هێزی ڕاکێشانی شێی زەریاو دەریاکان هەیە لەگەڵ دابەزینی بارستەهەوا ساردەکان وردە وردە دۆغەکە دەگەرێتەوە بۆ بارین
ئەم کەشە لە ڕۆژەکانی چلەی زستان بۆ مانگی دوو ڕێژەی بارین باش دەبێت
سەرچاوە ئاویەکان دەبوژێنەوە بەفرو بارانی باش دەبارێت
سالار حاجی عەلی باسی ئەوەشی کرد
دەڵێت لەگەڵ ئەوەش دا ئەم کەشەی ئێستا ڕێژەی بارین کەمە لە هەندێک ناوچەی جیاجیاکان دەگەڕێتەوە بۆ دیاردەی
(La Nina) کاریگەری خۆی نواندووە لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەمەش وا دەری ئەخات کاریگەری لەسەر شێوازی کەشوهەوای بەرگە هەوا لە سەرانسەری جیهان دروست بکات
بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو کوردستان تێشک خستنە سەر بەتایبەت عێراق و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەوروو پشت هەیە
ئەمەش لە ئەنجامی ساردبوونەوەی ئاوی زەریای هێمن دەێت دیاردەی (La Nina) بەردەوام دەبێت لە ساردبونەوە ئێستا لە حاڵەتی سارد بونەوەکەدا لە سەدا ٪70 پێ ئەچێت ڕێژەکە هەڵکشان بچێت
بەرەو سەرووتر لەگەڵ ئەوەش دا حەڵەتی (Neutral) تا ئێستا ٪30 حاڵەتی (El Nino) تا ئێستا ٪0
ئەم دیاردە بە درێژایی وەرزی زستان کاریگەری خۆی دەهێڵێتەوە ، شێوازی دابارینەکانی وەک شەپۆل
بە ناڕێکی دەبارێت وەک ماوە کورت ، تێک چونی شەپۆلەکان
دواتر بۆ وەرزی بەهار دەگۆڕێت بۆ(Neutral)
بۆ چونێکی تر هەیە تا ئێستا پشت ڕاست نەکراوەتەوە
بارانی ساڵی2025 ی داهاتوو لە چاو ئەم ساڵی 2024 ڕێژەکە کەم دەبێت لە هەندێک ناوچە
بەڵام ئەگەر دیاردەی (La Nina) بەرەو لە ناوچوون چوو بۆ بەهاری ساڵی 2025 ئەوە ڕێژەکە باش دەبێت
ئەگەر هاتوو بەردەوام بوو ئەوە کاریگەری خراپی بۆ لە وەڕگاو سەرچاوە ئاویەکان دروست دەکات
ژمارەی خوێندراو : 89 جار