ساڵی نوێ بەخێرایی با پێشوازی لە سروشت دەکات
خێرایی بای باکورو بای باکوری ڕۆژهەڵات کاریگەری لە سەرناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکات
لە شەوی کۆتایی ساڵ بۆ سەرەتای شەوی ساڵی نوێ 01/01/2025 هەرێمی کوردستان دەچێتە ژێر کاریگەری خێرایی بای باکور و بای باکوری ڕۆژهەڵات
ئەم کاریگەری یە سەرەتا لاوازە دواتر هێزی خێرایی زیاد دەکات
لەگەڵ خۆی هەوایەکی ساردو وشک دێنێت چونکە ئەو هەوا ساردە بەسەر بەفر بە ناو بەفردا دێت سودی هەیە بۆ پاک کردنەوەی هەوای پیسی ناوشارەکان وەک تۆزو خۆڵ و دوکەڵ لەسەر ئاسمانی شارەکان
پێ ئەچێت دوو ڕۆژ لە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە
خێرایی ئەم بایە 10بۆ 30کم لە کاتژمێرک دا دەبێت لە هەندێک کات دەچێتە 30 سەرو 45کم بۆ نزیک 50کم لە کات ژمێرێک دا
شەوانە لە ناوچە شاخاویەکان پلەکانی گەرما لە بۆ خوار سفر ئەمێنێتەوە
هاتنی ئەم خێرایی بایە هێزی خێرایی بۆ چەند شارێک زۆرە بەتایبەت وەک شاری سلێمانی دواتر شاری کەرکوک و هەندێک کات بۆ شار هەڵەبجە
ناو شارەکانی تر خێرایی لاوازە بەس ناوچە شاخاویەکانی چالاک دەبێت
سەبارەت بۆ کەش و هەوای شەوی سەری ساڵ چۆن دەبێت
کەشو هەوا هەورو هەساو لە هەندێک شار هەوری تەواو دەبێت
دواتر دەگۆڕێت بۆ هەساوی تەواو بەرەو خێرایی با باکورو بای باکوری ڕۆژهەڵات بەلاوازی بۆ ڕۆژەکەی01ی مانگ چالاک دەبێت
ئامادەکردنی سالار حاجی عەلی: _شارەزا لە بواری کەشناسی
هەموو گۆڕانێک بەدەست (خوا)ی گەورەو میهرەبانە
ژمارەی خوێندراو : 26 جار