بەپێی زانیارییەكانی ڕوون میدیا:
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌كاتی مه‌شق و راهێناندا له‌ناو باره‌گای فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، گوللـه ئارپیچیه‌ك تەقیوەتەوەو به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
له‌نێو برینداره‌كاندا چه‌ند پله‌دارێك هه‌ن له‌وانه‌ش عه‌مید و عه‌قید.
ته‌قینه‌وه‌ی گوللـه ئارپیچیه‌كه لەکاتی مەشقی خوێندکارانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان له‌ناو باره‌گای فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوه كه ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌وێ مه‌شق و راهێنانیان كردوه، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه دۆخی ته‌ندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیره".
برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
ژمارەی خوێندراو : 8 جار