دوای كاره‌ساتێكی سروشتی بێوێنه كه تیایدا رۆچونێكی زه‌وی ڕویدا و گوندی تێرسین له ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌به‌ل مه‌ڕا له دارفور له ڕۆژئاوای سودان به‌ته‌واوی له‌ناوچو، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ته‌نها كه‌سێك له ڕوداوه‌كه ڕزگاری بوه.
بزوتنه‌وه‌ی سوپای ڕزگاریخوازی سودان كه ناوچه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردوه، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، "گونده‌كه به‌ته‌واوی له‌سه‌ر نه‌خشه سڕدراوه‌ته‌وه، ته‌نها یه‌كێك له دانیشتوانی ئه‌و گونده ڕزگاری بوه، له‌كاتێكدا به‌هۆی كاره‌ساته‌كه‌وه باقی دانیشتوانی گونده‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
داتا سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و بارانه به‌خوڕانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا باریوه، هۆكاری ڕاسته‌وخۆی رۆچونی زه‌وی و له‌ناوچونی گونده‌كه بوه، سوپای سودان داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌زگاكانی فریاگوزاری كردوه "ده‌ستبه‌جێ ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی به‌په‌له بۆ خێزانه زیانلێكه‌وتوه‌كان".
گوندی تێرسین ده‌كه‌وێته دڵی چیای گڕكانی مه‌ڕا، به به‌رزی زیاتر له سێ هه‌زار مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه، ناوچه‌یه‌كه كه بارانێكی زۆری لێ ده‌بارێت و پله‌ی گه‌رمی فێنكتره به‌راورد به ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه له‌لایه‌ن میدیا ناوخۆییه‌كانه‌وه گیراوه، به‌شێك له زه‌وییه وێرانبوه‌كانی نێوان زنجیره شاخه‌كان ده‌ركه‌وتوه، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌ك له دانیشتوان هه‌وڵیانداوه به‌ناو داروپه‌ردودا بگه‌ڕێن.
له یه‌كه‌م وه‌ڵامی فه‌رمیدا، عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لبورهان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ری راگوزه‌ر، سه‌ره‌خۆشی قوڵی خۆی ده‌ربڕی و پابه‌ندبونی ده‌وڵه‌تی به سودوه‌رگرتن له هه‌مو تواناكانی بۆ پشتیوانیكردن له زیانلێكه‌وتوه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته دوپاتكرده‌وه.
ژمارەی خوێندراو : 461 جار