کەناڵی 13 نامەیەکی ئاشکرا کرد کە زامیر رادەستی ناتانیاهۆی کردوە تیایدا هاتبوە، "سەربازە تازەکان بۆ هەمان شوێنەکان دەگەڕێنەوە بەبێ هیچ ئامانجێکی سیاسی"، ئەوەش رۆژێک پێش کۆبونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نەتەنیاهۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە واشنتن بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارێکی ئەمریکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان بارمتەکان دەخەنە مەترسییەوە، بارودۆخیان بەرەو خراپبون دەچێت، هەر ئۆپەراسیۆنێک پێویستی بە کۆتاییەکی سیاسییە، و ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە جێگرەوەیەک بۆ حەماس لە کەرتی غەززە بدۆزێتەوە".
لایخۆیەوە سوپا لە راگەیەندراوێکدا وتی، "ئەمە بەڵگەنامەیەکی زۆر هەستیار و نهێنی بو کە بە دەست رادەستی سەرۆکی حکومەت و وەزیری بەرگری کرا. بە دڵنیاییەوە و لەبەر هەستیارییەکەی، کۆمێنت لەسەر ناوەڕۆکی بەڵگەنامەکە ناکەین. دزەپێکردنی ناوەڕۆکەکەی بۆ لایەنە نەناسراوەکان زیان بە ئاسایشی دەوڵەت دەگەیەنێت".
خێزانی ئەو سەربازانەی لە غەززەن وەڵامی هەواڵەکەیان دایەوە و وتیان، "ئێمە شۆک بوین. بەڵگەنامەکە راستییەکە ئاشکرا دەکات و وامان لێدەکات بە تەواوی متمانە بە ئاستی سەربازی و سیاسی لەدەست بدەین، بەپێی قسەی خودی سەرۆکی ئەرکان".
دەشڵێن، "ئەوە (نەتەنیاهۆ)یە رۆڵەکانی ئێمە دەنێرێت بۆ مردن و برینداربون بەبێ هیچ ئامانجێک. ژیانی رۆڵەکانمان بەجێ نەهێڵدراوە، خوێنیان دەڕژێت بۆ جەنگێکی تەواو سیاسی. ئەمە کاتی خێزانی سەربازەکانە کە بێنە دەرەوە و جەنگی بێ سود رابگرن، رۆژی سێشەممە خەبات بە رێپێوانێکی بەرفراوان دەستپێدەکەین".
ژمارەی خوێندراو : 52 جار