لوک فریدن، سەرۆک وەزیرانی لۆکسمبۆرگ و زاڤیر بێتێل، وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن.

2 کاتژمێر پێش ئێستا

لوک فریدن، سەرۆک وەزیرانی لۆکسمبۆرگ و زاڤیر بێتێل، وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ لە میانی 80هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌و دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن.

کەناڵی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی RTL ی لۆکسمبۆرگ : 

ـ لۆکسمبۆرگ ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بڕیار بدات لەسەر داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، هەنگاوی کۆتایی لە چوارچێوەی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک دەگیرێتەبەر.
ـ لەگەڵ پەرەسەندنی بانگەوازەکانی سەرکردەکانی ئەوروپا بۆ دەربڕینی هەڵوێستی ڕون لەسەر ئەو پرسە دێت.
ـ لە کاتی جەنگدا هەڵوێستی توندتر بەرامبەر ئیسرائیل دەگرێتەبەر، لەنێو دیارترین ئەو ڕێوشوێنانەی کە ئاماژەی پێکردوە، ڕاگرتنی پارەدان و سەپاندنی سزا بەسەر وەزیرە توندڕەوەکان و دانیشتوانی توندوتیژدا بوە.

لە 24ی تەمموزی ئه‌مساڵدا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا پلانەکانی بۆ دانپێدانانی فەڵەستین ڕاگەیاند و وتی، ئەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و دابینکردنی فریاگوزاری و فریاگوزاری گشتگیر بۆ دانیشتوانی ناوچەکە.
دواتر و لە 29ی تەمموزی ئه‌مساڵدا کیه‌ر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا نیازی لەندەنی بۆ دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند، هاوکات مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە 30ی هه‌مان مانگدا لێدوانێکی هاوشێوەیدا.

ژمارەی خوێندراو : 49 جار

هەواڵی زیاتر