وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
سوریا، هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیلی سه‌ركۆنه كرد كه ئامانجه‌كانی له حومس،
پالمێرا و لازقییه له سوریا كرده ئامانج و رایگه‌یاند، ملكه‌چی هیچ هه‌وڵێك
نابین كه ئامانج لێی تێكدانی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان بێت یان زیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
بگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا، دیمه‌شق "سه‌ركۆنه‌ی توندی
خۆی بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییه ئاسمانییه ده‌ربڕی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه
ئه‌نجامدراون، كه چه‌ندین شوێنیان له پارێزگاكانی حومس و لازقییه كردۆته
ئامانج، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنه‌ماكانی میساقی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه،
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و تاراوگه‌نشینه‌كان دوپاتیده‌كاته‌وه كه ئه‌م هێرشانه
نوێنه‌رایه‌تی پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری كۆماری عه‌ره‌بی سوریا ده‌كه‌ن، كه
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها
به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵكشانی شه‌ڕانگێزانه كه ئیسرائیل له دژی خاكی
سوریا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه "سوریا به شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتو ملكه‌چی هیچ هه‌وڵێك
نییه بۆ تێكدانی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی یان زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
خۆی".
له به‌یاننامه‌كه‌دا
داوا له "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، به‌رپرسیارێتی
یاسایی و ئه‌خلاقی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت و هه‌ڵوێستێكی ڕون و پته‌وی هه‌بێت كه
كۆتایی به‌م هێرشه دوباره‌بوانه بهێنێت و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی
خاكی سوریا مسۆگه‌ر بكات".
په‌یامنێری
سكای نیوز عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل كۆگایه‌كی ناو
كۆلێژی به‌رگری ئاسمانی نزیك شاری حمسیان له ناوه‌ڕاستی سوریا كرده ئامانج، هه‌روه‌ها
ئیسرائیل هێرشه‌كانی له‌سه‌ر كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له باشوری شاری حومس
چڕكردوه‌ته‌وه.
ژمارەی خوێندراو : 12 جار