تەندروسـتـی ئەفغـانستـان داوای هاوکـاری نێودەوڵەتـی دەكـات بـۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو وێرانکارییەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ڕویانداوە

02/09/2025

🔹بەهۆى خراپى دۆخ و سەختى سرووشتى ناوچەکە پرۆسەى بەهاناوەچوون و دەربازکردنى خەڵک سستە، لەو بارەیەوە شەرەفەت زەمان، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە کابول داوای کرد "هاوکاری نێودەوڵەتی بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو وێرانکارییەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە" کە لە بەشى ڕۆژهەڵاتى وڵاتەکە و سنوورى پارێزگاى نەنگەهار ڕوویداوە.
🔹بەرپرسانى حکومى باس لەوە دەکەن کۆنترۆڵکردنى کارەساتەکە زیاترە لە توانا لۆجستییەکانى حکومەتى تاڵیبان، بەتایبەت لەم کاتەدا کە هاوکارییە دەرەکییەکان بەتەواوى کەمیان کردووە، لە لایەکى دیکەشەوە هەزار کۆچبەرى ئەفغانى دیپۆرت کراونەتەوە ئەمەش بارگرانى بۆ حکومەت دروست کردووە.

ژمارەی خوێندراو : 151 جار

هەواڵی زیاتر

زۆرترین خوێنراو