کەمال محەمەد
ساڵح له‌گه‌ڵ لیوجیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان كۆبوه‌وه،
کونسوڵی چین نزیکبونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسێی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی
کوردستانی بەرز نرخاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە
پیشاندا.
وەزیری سامانە
سروشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی
نەوتی هەرێم کرد کە بەمنزیکانە ڕو لە چارەسەرکردن دەکات، هەروەها وەبەرهێنان و کار
و پرۆژە و چالاکیی وڵاتی چینی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
له 25ی
(ئازار/3)ی 2023ه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه
ڕاگیراوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا سكاڵایه‌كی له دادگای پاریس تۆماركرد و
دادگاكه بڕیاریدا به ناده‌ستوریبونی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی
هه‌ولێره‌وه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
ژمارەی خوێندراو : 62 جار