مەسعود پزیشکیان پەیامیك دەداتە ولاتانی عەرەبی

15/09/2025

پێش کۆبونەوەی لوتکەیەکی نائاسایی لە قەتەر بۆ تاوتوێکردنی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی هەفتەی ڕابردوی ئیسرائیل کە بەرپرسانی حەماسی لە دەوحە کردە ئامانج، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن.
مەسعود پزیشکیان، ئەمڕۆ دوشەممە پێش دەسپێكردنی گەشتەكەی بۆ پایتەختی قەتەر ڕایگەیاند، "وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو قەوارە ساختەیە بپچڕێنن و تا بتوانن یەکڕیزی و یەکگرتویی خۆیان بپارێزن".
ئاماژەی بەوەشكرد، هیوای خواست "لوتکەکە بگاتە ئەنجامێک" سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دژی ئیسرائیل. هەروەها پێی وایە ئیسرائیل "دان بە هیچ چوارچێوەیەکی یاسایی نێودەوڵەتیدا نانێت و ڕێز لە یاساکان ناگرێت".
مەسعود پزیشكیان باسی لەوەشكرد، "ئیسرائیل هێرشیکردوەتە سەر ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامی لە ناوچەکەدا، بە پاڵپشتی ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژئاوا چیی بوێت دەیکات"، هۆشداریشی دا کە بەردەوامبونی ئەو پاڵپشتییە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکات.

ژمارەی خوێندراو : 112 جار

هەواڵی زیاتر

زۆرترین خوێنراو