كۆشكی سپی ئەمریكا لەسەر نەبردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەلایەن ترەمپەوە هاتە

3 رۆژ پێش ئێستا

دوای ئەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2025 بەر ترەمپ نەكەوت و ژنەسەركردەیەكی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلی بەدەستی هێنا، ستیڤن چونگ وتەبێژێك بە ناوی كۆشكی سپی ئەمریكاوە بڵاوی كردەوە "سەرۆك ترەمپ لە ئەنجامدانی ڕێككەوتنەكانی ئاشتی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگەكان و ڕزگاركردنی مرۆڤەكان بەردەوام دەبێت".
ئەو وتەبێژەی كۆشكی سپی دەڵێت: ترەمپ دڵێكی هەیە كە حەز لە چاكە دەكات، هەرگیز كەسێكی دیكەی وەك ئەو نییە بتوانێك بە هێزی ئیرادەی شاخەكان بجوڵێنێت.
ئەو وتیشی: لیژنەی نۆبڵ سەلماندی سیاسەتی بەسەر ئاشتییدا هەڵبژاردووە و لە پێشینەی كارەكانی دایناوە.
ئەمساڵ 338 كەس و لایەن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی تۆمار كران، دیارترینیان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بوو كە لەلایەن چەند وڵاتێكەوە دیاری كرابوو و ڕووسیا و قەوارەی زایۆنییش پشتیوانیان لێ دەكرد، چەندین جاریش خۆی بە شایستە بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە دادەنا، بەڵام لیژنەی نۆبڵ ماریا كورینا ماچادۆی ژنەسەركردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلی بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە دیاری كرد.

ژمارەی خوێندراو : 127 جار

هەواڵی زیاتر