غەززەییەکان جارێکى دیکە بەرەو زێدی خۆیان گەڕانەوە
لەگەڵ بریاری ئاگربەست و وەستانی جەنگ لە كەرتی غەززە، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان جارێکى دیکە ڕووە و ناوچەكانی خۆیان دەستیان بە گەڕانەوە کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەینی حكومەتی قەوارەی زایۆنی ڕەزامەندی لەسەر ڕێككەوتنی كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر كەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەكان نیشان دا، بە دەستپێكردنی كشانەوەی قۆناغبەندیی سوپاش ڕێككەوتنەكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە دواى ئەوەش هاوڵاتیانی ئاوارەی كەرتی غەززە لەناوچەكانی باكوورو باشوور دەستیان بە گەڕانەوە بۆ سەر زێدی خۆیان کرد، ئەگەرچى زۆربەی ناوچەكانیشیان وێران كراون و ژیان کردن تێیدا ئەستەمە.
ژمارەی خوێندراو : 14 جار