پاش ئەوەی دانی بە دەولەتی فەلەستیندا نا و وەک ئاماژەیەکی سەرەتایی بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ئەنجامی دانپێداناندا هاتبونە ئاراوە حکومەتی بریتانیا نەخشەکانی لە ماڵپەڕی خۆی گۆڕی ، کە پێشتر بە "خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین" ناوی فەلەستینی نوسیبوو، ئێستا "فەڵەستین"ی لە جێگەی داناوە.
ئەم گۆڕانکارییانە لە لاپەڕەکانی ڕاوێژکاری گەشتکردن بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین، لە لیستی نێردراوەکانی وەزارەتی دەرەوە لە دەرەوەی وڵات و لە نەخشە فەرمییەکانی ناوچەکەدا دەردەکەون.
دوێنێ هەریەك لە وڵاتانی بریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا و پرتوگال دانیان بە فەڵەستیندا نا
ئەوەش دوای ڕاگەیاندنی کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هات، سەبارەت بە دانپێدانانی فەرمی بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، کە هەنگاوێکی هاوکات بو لەگەڵ دانپێدانانی هەریەكە لە کەنەدا، ئوسترالیا و پرتوگال.
ژمارەی خوێندراو : 170 جار