بنەماڵەی
گیراوە ئیسرائیلییەكان كە ئێستە لە غه‌ززه ن، خۆپیشاندانیكی بەرفراوانیان
ریكخستوەو خێمه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی
نیشته‌جێبونی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له قودس هەلداوە، بۆ
ده‌ربڕینی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به به‌رده‌وامی شه‌ڕی حكومه‌ته‌كه‌ی
له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
به‌پێی
میدیاكانی ئیسرائیل، خۆپیشانده‌ران شه‌وی ڕابردو و تا كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای به‌یانی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خۆپیشاندانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه بۆئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر
حكومه‌ت بۆ ڕاگرتنی پلانه‌كه‌ی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری غه‌ززه، كه ده‌ڵێن
مه‌ترسی له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان دروست ده‌كات.
پۆلیسی
ئیسرائیل گه‌مارۆیه‌كی ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری ماڵی نه‌ته‌نیاهۆ سه‌پاند كه تیره‌كه‌ی
300 مه‌تر بو، بۆئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران نه‌توانن لێی نزیك ببنه‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای
ئه‌وه دێت كه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكادا بڵاوكرایه‌وه، سوپای
ئیسرائیل هێرشێكی زه‌مینی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر شاری غه‌ززه ده‌ستپێكردوه به
ئامانجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆنترۆڵی شاری غه‌ززه.
ژمارەی خوێندراو : 204 جار