محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی ئێران:
ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای هه‌مو
هه‌وڵه‌كانی نه‌یتوانیوه فرۆشتنی نه‌وتی ئێران ڕابگرێت یان بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی
ئێران په‌ك بخات
فشار و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
كاریگه‌ری بنچینه‌ییان له‌سه‌ر ئابوری ئێران نابێت
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی كاریگه‌ریی
بڕیارنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ده‌وروژێنرێت، له شه‌ڕێكی ده‌رونی و
میدیایی زیاتر نییه
بڕیارنامه
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه ده‌رچون، سزای نوێ له‌سه‌ر
هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌خۆناگرن، به‌ڵكو گرنگی به پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه
ئه‌تۆمییه‌كه ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییان زۆر كه‌متره له سزا تاكلایه‌نه‌كانی
ئه‌مریكا
فه‌رمانگه‌ی كۆنترۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ره‌كی ئه‌مریكا (OFAC) زۆرترین
فشارده‌خاته سه‌ر ڕێی گه‌مارۆ تاكلایه‌نه‌كان، به‌ڵام ئه‌نجامه مه‌یدانییه‌كان
به‌رده‌وامی ڕه‌وتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران و بازرگانی ده‌ره‌كی پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه،
سه‌ره‌ڕای هه‌مو سنورداركردنه‌كان
هه‌ندێك لایه‌ن گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
وه‌ك ئامرازێك بۆ دابینكردنی داپۆشینی یاسایی بۆ سزاكانی ئه‌مریكا ده‌بینن، به‌ڵام
ئه‌م ڕێگایه شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نییه، به‌تایبه‌تی به له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
ڕوسیا و چین له میكانیزمی سناپباك ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی جددی نه‌بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه
ژمارەی خوێندراو : 43 جار